گەنجێک دوایین ساتەکانی ژیانی لە بیابان تۆمار دەکات

گەنجیکی ئوردنی بە ناوی “فایەز ئەلنەعیمەت” بە قوڕگێکی وشکەوە، ساتەوەختی مردنی خۆی لە بیابانی جافر لە باشووری ئوردن تۆمار دەکات.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، وردەکاریی کارەساتەکەی و ئەوەی پێش مردنی بەسەری هاتووە ئاشکرا دەکات و هەوڵدەدات بگاتە ناوچەیەک تا داوای یارمەتی بکات.

“200 کیلۆمەتر بە بێ ئاو”

ئەو گەنجە روونیكردەوە كە زیاتر لە 200 كیلۆمەتر بەپێ رۆیشتووە بەبێ ئاو و هەوڵیداوە پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانی ئوردنەوە بکات .

ئەو گەنجە دەڵێت: بە مەبەستی گەڕان بە دوای ئینتەرنێت یاخود ئامرازێکی پەیوەندیکردندا مەودایەکی زۆر دوور ڕۆیشتووە، بەڵام هیچ سوودێکی نەبووە.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە دەزگا ئەمنییەکان، ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو، ئەو هاووڵاتییە ئوردنییەیان بە ناوی فایز ئەلنەعیمەت، لە ناوچەی فیک دەریسە بە مردویی دۆزیەوە.

شایانی باسە کە عید نوئەیمەت، پەرلەمانتاری ئوردن، نوێنەری ناوچەی ئەلجەفر لە پەرلەمانی ئوردن، وردەکاری نوێی سەبارەت بە کارەساتی رۆیشتنی ئەو گەنجە بۆ ماڵپەڕی ئەلعەرەبیەنێت ئاشکرا کرد.

پەرلەمانتارەکە وتی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لەگەڵ هاوڕێ و ئامۆزاكەی لە ناوچەی جافر چوونەتە دەرەوە، ئۆتۆمبێلەكەیان تێكچووە، ئەمەش وایكرد كە فایز بە دوای خاڵی پەیوەندیدا بگەڕێت، ئەوانی دیكەش لە لای ئۆتۆمبێلەکە چاوەڕێیان كردووە.

تەرمی فایز لە دووری 130كم لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەلجەفرەوە دۆزرایەوە، هاوكات دەزگا ئەمنییەكان رۆژی هەینی هاورێیەک و ئامۆزای فایزی گەنجیان دۆزیەوە.

ھەواڵی زیاتر