خامنەیی: خۆپیشاندانەکان لە لایەن دوژمنەکانمەوە پلانی بۆ داڕێژراوە

خامنەیی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بە ‘ئاژاوەی’ی دوژمنان ناو دەبات و دەڵێت: خۆپیشاندانەکان لە لایەن دوژمنەوە پلانی بۆ داڕێژراوە و ڕەخنەیان لێ دەگرێت.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناڕەزایەتییەکانی دژی حکومەتی بە “ئاژاوەی پەرش و بڵاو”ی ناوبردووە کە لە لایەن دوژمنەوە داڕێژراوە.

خامنەیی وتویەتی: ئەم ئاژاوەیە لە لایەن نەیاراەکانیانەوە دروستکراوە لە دژی پێشهات و بزووتنەوە گەورە و داهێنەرەکانی نەتەوەیی ئێرانن.

ناڕەزایەتییەکان لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی، کچێکی کوردی تەمەن 22 ساڵ کە لە ژێر دەستبەسەری پۆلیسی رەوشتی تاران گیانی لەدەستدا، پەرەیان سەند و هەموو ئێرانی گرتەوە.

ھەواڵی زیاتر