حكومه‌تی عێراق تا 20 رۆژی دیكه‌ پشكی هه‌رێم له‌ نه‌وتی سپی ڕه‌وانه‌ ده‌كات

لە چوارچێوەى ڕێکەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا، وەزارەتی نەوتی عێراق، تا سه‌ری مانگی داهاتوو پشکى هەرێمی کوردستان له‌ نه‌وتی سپی دابینده‌كات كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ 257 ملیۆن لیتره‌.

فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ناردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه‌، له‌ 15ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو كۆتایی دێت.

سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌رچه‌نده‌ ساڵی پاریش له‌سه‌ر ناردنی هه‌مان بڕی سووته‌مه‌نی رێككه‌وتن كرابوو، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ته‌نها بڕی 65 ملیۆن لیتری بۆ هه‌رێم نارد.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11-10-2022 د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13-10-2022، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر