محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به بریاری ژماره (16)ی ساڵی 2022، فه‌رمانی لادانی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی له پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت واژووكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 11-10-2022 پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بڕیاری کۆتایی هێنان بە راسپاردنی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی دارایی بە وەکالەت دا.
سەرچاوەکانی پەرلەمان رایانگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی راسپاردەی عەبدولجەبار لە ئیدارەی وەزارەتی دارایی وەک لە ئەنجامی پێشێلکاری یاسایی لە بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەت بووە، کە دیارترینیان رێکارەکانی پێشێلکردنی خەرجکردنی پارە بوو.
له ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، به‌پرسیاریه‌تی وه‌زیری دارایی بریتییه له چاودێریكردنی سه‌رجه‌م مامه‌ڵه دارایی و ژمێریارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، له كاتێكدا، وه‌زیری نه‌وت خۆی به‌رپرسه له گرنگترین داهاتی وڵات كه نه‌وته، بۆیه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و بێلایه‌نه‌ییه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه داراییه‌كاندا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه، كه‌سێكی دیكه له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته رابسپێرێت.