ئێران.. لە پێکدادانەکانی ئەم ھەفتەیەدا ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی دەستگیرکراون

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، جۆرێک گوللە لەکاتی خۆپیشاندانەکان لە شاری سنە بەکارھاتووە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، کە شوشەی دوو روو و دیواری 20 سانتیمەتری کون کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە پێکدادانەکانی ئەم ھەفتەیەدا ژمارەیەکی زۆر ھاووڵاتی دەستگیرکراون و دەنگی ھاواری خەڵک بیستراوە بەھۆی ئازار و ئەشکەنجەوە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بڵاویکردەوە، چەندین راپۆرتیان بەدەست گەیشتووە لەسەر بەکارھێنانی چەک و گازی فرمێسکڕێژ و تەقە دژی خۆپیشاندەران لە سنە و گەیشتووەتە ئەوەی گازی فرمێسکڕێژ ھەڵبدەنە ناو ماڵی ھاووڵاتیانەوە.

رێکخراوی لێبوردنی داوای لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە ئاگاداری رەوشی شاری سنە بن و نیگەرانی خۆیان بگەیەننە باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکانیان، تا کۆتایی بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بھێنن. رێکخراوەکە لێپرسراوانی ئێرانیشی تۆمەتبارکرد بە بڕینی ھێڵی ئینتەرنێت و تەلەفون.

ھەواڵی زیاتر