نێچیرڤان بارزانی و نادیه‌ موراد تاووتوێی دۆخی شنگالیان كرد

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نادیه‌ موراد چالاكوانی ئێزدی و باڵیۆزی نیاز‌پاكی له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌باره‌ی دۆخی شنگال و ئێزدییه‌ ونبووه‌كان کۆبوونەوە.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە تویتەر نووسیوویه‌تی: “ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نادیه‌ موراد چالاكوانی ئێزدیدا كۆبوومه‌وه‌، باسمان له‌ هه‌زاران ئێزدی ونبووكرد”.

بارزانی ده‌شڵێت: ” تاووتوێی هەماهەنگیكردن بۆ رزگارکردنی ئێزدییه‌ ونبووه‌كانمان كرد، هەروەها باسمان لە دۆخی شنگال و هەوڵەکان بۆ یارمەتیدانی رزگاربووانی کۆمەڵکوژی ئێزدییه‌كان کرد”.

نادیه‌ موراد رزگاربووی ژێر ده‌ستی داعشه و دایک و شەش برای لە هێرشی داعش لەدەست داوە، وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كات و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌ بۆ ئاشتی.

ھەواڵی زیاتر