نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هەرێم به‌ وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، 20ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی دەکرێت.  

د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا (سێشەممە 11-10-2022) ڕایگەیاند، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20-10-2022، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.  

ئاماژەی بەوەشکرد، ” پارەی 320 هەزار بەرمیل نەوت دابینکراوە و گرێبەستیش کراوە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانە دەست به‌ دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه‌ ده‌كرێت کە پارساڵ نەوتی سپییان وەرنەگرت.” 

ھەواڵی زیاتر