مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم دەکات 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە و بنەماڵەی ئەلحەکیم بەگشتی کرد بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ناسراوی ئایینی عێراقی خوالێخۆشبوو سەید ساڵح ئەلحەکیم .
سەرۆکی حکومەت، پرسەو هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

ھەواڵی زیاتر