دادگا دۆسیەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی یەکلایی کردەوە

تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، دادگای سلێمانی لەسەر داواکەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەکەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست.

دەقی ڕوونکردنەوەکە

‎روونكردنەوەیەك لە تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

‎دادگای سلێمانی لەسەر داواکەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەکەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست.

‎لە ڕێکەوتی ٩/١٠/٢٠٢٢ دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی داواکەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریکاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی کە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەکێتی ئەنجامدراون. تەواوی بەڵگەکانی بۆ دادگا خستەڕوو و داوایکرد داواکەی رەت بکرێتەوە چونکە بە پێی یاسای احزاب دەبێت لە ماوەی ٦٠ رۆژدا داوا تۆمار بکەن، بەڵام داواکار دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر داوای تۆمار کردووە.

‎بۆیە دادگا بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەکە بە یەکجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی.

ھەواڵی زیاتر