جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: داواکاریى 170 پەرلەمانتارى رادەستکراوە بۆ ئەوەى 12ى تشرینى یەکەمى 2022 کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10-10-2022، موحسین مەندەلاوى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: داواکارییەکى بە واژووى 170 پەرلەمانتار پێگەیشتووە بۆ ئەوەى چوارشەممەى داهاتوو، 12ى تشرینى یەکەم، کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بکرێت.
موحسین مەندەلاوى وتیشى: “سەرۆکایەتی پەرلەمان تاوتوێى داواکارییەکە دەکات و بڕیارى لەبارەوە دەدات”.
بە گوێرەى پەیڕوى ناوخۆى پەرلەمانى عێراق، 50 پەرلەمانتار دەتوانن داواکاریى بەرز بکەنەوە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەسەر پرسێکى دیاریکراو.