لە سلێمانی دوو رۆژنامەنووس بێسەروشوێن دەکرێن

دوو رۆژنامەنووس لە هەولێرەوە دەچنە سلێمانی و لەوێ بێسەر و شوێن دەبن. هاوڕێیەکیشیان دەڵێ، دژەتیرۆری یەکێتی دەستگیری کردوون.

رۆژنامەنووسا سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی کە لە بوار نیوز کاردەکەن، لە سلێمانی دەستگیرکراون.

فەرمان رەشاد، هاوڕێی ئەو رۆژنامەنووسانە لە فەیسبووک نووسیویەتی: سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی بەشێوەی مافیا گەرانە لەلایەن دژە تیرۆری یەكێتیەوە هێرشیان كراوەتە سەر.

پۆستەکەی فەرمان رەشاد

سەرتیپ قەشقەیی و ئیبراهیم عەلی زۆر بەشێوەیەکی مافیاگەراییانە لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری سەر بەسەرۆکی یەکێتی لەکاتی گەڕانەوە لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر هێرشیان کراوەتە سەر، تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەیان  کراوە پاشان دەستگیرکراون، بۆیە ژیانیان لەمەترسیە و پێویستە هەرچی زووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان ئاگادار بکرێنەوە.

ھەواڵی زیاتر