رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دیاری کرا

کۆبونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆتایی هات و لایەنە عێراقییەکان سێ بژاردەیان خستۆتە بەردەم پارتی و یەكێتی. بەڵام رازی نەبوون و گفتوگۆی توندیش لەنێوانیان دروست بووە.

بژاردەکان ئەمانەن:

یەکەم: رێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش

دووەم: کشانەوەی کاندیدی لایەنێک.

سێیەم: هەردوولا کاندیدی خۆیان هەبێت و پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە.

بەپێی زانیاریەکان، یەکێتی بژاردەی یەکەم و دووەمی ڕەت کردوەتەوە و پارتیش بە بژاردەی سێیەم ڕازی نەبووە.

بەپێی زانیاریەکان، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆببێتەوە.

ھەواڵی زیاتر