شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی پەروەردە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا داوای لێکۆڵینەوەی کردووە بۆ زانینی هۆکاری ئەو فەرمانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، کە رەچاونەکردنی دەرنەچوونی قوتابیانە لە بابەتی زمانی کوردی، ئەگەر نمرەی دەرچوون بەدەست نەهێننت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بە مادەی چوارەمی دەستوور کردووە، کە تێیدا هاتووە: زمانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمی عێراقن.
شاخەوان عەبدوڵا داوای لە وەزارەتی پەروەردە کردووە ناوەڕۆکی ئەو فەرمانانەی کە دەرچووە هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە پێشێلی دەستوور و یاسا کارپێکراو دەکەن.