لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەبارەی جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیكترۆنی (ڤەیپ)و مادە وزەبەخشەكان، لیژنە هاوبەشەكانیان فرۆشگا و ماركێت و مۆڵەكان ئاگادار دەكاتەوە رێگەپێدراو نییە بە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بفرۆشرێن.
رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش رایگەیاند، هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ ماركێت و فرۆشگاكان، بۆ ئەوەی دواجار ئاگەداریان بكەنەوە كە لەكاتی فرۆشتنی جگەرە و نێرگەلە و جگەرەی ئەلیكترۆنی(ڤەیپ) و مادە وزەبەخشەكان بە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ، رێكاری توندی یاسایان بەرامبەر دەگرنەبەر و سزای توند دەدرێن.
رێكان جەمال، ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی یاسا و رێنماییە تەندروستییەكان بەكارهێنانی ئەو مادانە زیانی تەندروستی هەیە بەتایبەت بۆ كەسانی منداڵ و مێردمنداڵ، هەربۆیە فرۆشتنی بەو كەسانە قەدەغەیە.