عێراق وتوركیا كۆدەبنەوە
بۆچارەسەركردنی كێشەكانی ئاو لە نێوان هەردوو وڵاتدا وا بڕیار هەریەكە لەعێراق و توركیا كۆببنەوە و كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.
لە بارەیی كۆبونەوەكەوە ، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند: کۆبونەوەیەکی چاوەڕوانکراو بەمەبەستی دانوستان لەسەر یەکلاکردنەوەی دۆسییەی ئاو لەگەڵ تورکیا ئەنجامدەدرێت.
عەونی زیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند: “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقی راسپاردووە بە سەرۆکایەتیکردنی شاندی دانوستانکاری عێراق، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنێکی تورکیا بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی کێشەی ئاوی روباری دیجلە و فوڕات.، بۆ ئەوەی بتوانن كێشەكانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بكەن.”
وتیشی: وەزارەت ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان بەتایبەتی لەسەر دۆسیەیەکی گرنگ و فراوانی وەک دۆسیەی ئاو کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاونیشتمانیانەوە هەیە”، دەشڵێت، “عێراق پێویستییەکی زۆری بەئاو هەیە، هەربۆیە لە دەرەنجامی نەگەیشتن بەهەر رێکەوتنێک زیانێکی زۆری بەردەکەوێت.”