محەممەد حەلبووسی: بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق په‌نا بۆ په‌رله‌ما‌نی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بەین

عێراق داوای پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی و رێگریكردن له‌ پێشێلكارییه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباره‌كانی ناوخۆ.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8-10-2022 محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و داواكارییه‌كیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی پێشکەش دەکات.

محەمەد حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد‌، عێراق داوای گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی و رێگریكردن له‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی.

یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ساڵی 1889ی زایینی دامه‌زراوه‌ و له‌ ئێستادا 170 په‌رله‌مانی وڵاتانی جیهان تێیدا ئه‌ندامن، له‌ مێژووشدا رۆڵی گرنگی له‌ چه‌ندین پرسی جیهانی هەبووە، وه‌كو دامه‌زراندنی دادگای لاهای و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

ھەواڵی زیاتر