ئەردۆغان: کۆبوونەوەی من لەگەڵ بەشار ئەسەد مەحاڵ نییە

ئەمڕۆ هەینی 7-10-2022 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پراگی پایتەختی چیک رایگەیاند، رەنگە لە کاتی گونجاودا چاوی بە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا بکەوێت.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد کە دەرفەتی لەم جۆرە کۆبوونەوانە رەتناکاتەوە و کۆبوونەوەی ئەو لەگەڵ سەرۆکی سووریا مەحاڵ نییە

ھەواڵی زیاتر