ئەمەریکا سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە کوێت دەفرۆشیت

ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی ناسامس و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە کوێت بە گرێبەستێک بە بەهای سێ ملیار دۆلار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی سیستەمی نیشتمانی پێشکەوتووی موشەکی (NASAMS) و سیستەمی بەرگری ئاسمانی مەودای مامناوەند (MRADS) بە کوێت بە بەهای سێ ملیار دۆلار.

لە بەیاننامەیەکی پێنتاگۆن هاتووە، ئەمریکا یارمەتی کوێت دەدات بەرگری لە خۆی بکات لە بەرانبەر هەر هێرشێکی ئاسمانی.”

بەپێی ئامارەکانی پێنتاگۆن، فرۆستنی مووسەکەکان پشتگیری لە ئامانجەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاش دەکات.

پێنتاگۆن ئاماژەی بە بەردەوامی وەبەرهێنانی کوێت کرد لە توانا بەرگرییەکان، کە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی سنوورەکانی و ژێرخانی وزە و دانیشتووانەکەی.

ئەمەش دوای کەمتر لە مانگێک دێت کە ئەمریکا بە گرێبەستێکی جیاواز بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار خولی ئۆپەراسیۆن و ڕاهێنانی تانکی M1A2 Abrams بۆ کوێت کرد.

“زیاتر لە ٤ هەزار هاوڵاتی ئەمریکی و کارمەندی سەربازی لە وڵاتی کەنداو دەژین و کاردەکەن”.

پێنتاگۆن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سێ نوێنەری حکومەتی ئەمریکا و پێنج نوێنەری بەڵێندەر ڕەوانەی کوێت دەکرێن بۆ پشتگیریکردن لە گەیاندنی ناسامس و بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی و ڕاهێنان.

هەروەها پێشبینی دەکرێت شەش بەڵێندەری دیکە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کوێت جێگیر بکرێن بۆ “پشتیوانی بەدواداچوون”ی ئامێرەکان.

ھەواڵی زیاتر