حکومەتی چیک ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی ئۆکراینا لە کیێڤ ئەنجام دەدات
ڤاکلاڤ سمۆلکا، وتەبێژی حکومەتی چیک بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: “ژمارەیەک وەزیر گەشت دەکەن بۆ کیێڤ و هەردوو حکومەت چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن”.
وتەبێژەکەی حکومەتی چیک هیچ وردەکارییەکی لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکردووە.
حکومەتی چیک پێشتر کۆبوونەوەی هاوبەشی هاوشێوەی لەگەڵ سلۆڤاکیا و پۆڵەندا و ئیسرائیل ئەنجامداوە.
ئهو ئهندامهی یهكێتی ئهوروپا و ناتۆ كه ژمارەی دانیشتوانی لە 10 ملیۆن و 500 ههزار كهس پێكهاتووه، له مانگی شوباتهوه به بههای 168 ملیۆن دۆلار هاوكاری سهربازی پێشكهش به ئۆكراینا كردووه.
دوێنێ پێنج شەممە لە لوتکەی دەستبەکاربوونی کۆمەڵگەی سیاسی ئەورووپا لە شاری پراگ، پێتر فیالا، سەرۆکوەزیرانی چیک دیداری لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی دێنیز شمیهاڵ کرد.