ماوەیەکە لاهور جەنگی و کەسەکانی نزیکی، سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنن بۆ دروستکردنی حیزب. بەپێی زانیاریەکانی باڵکێش، لاهور بەنیازە چەند کەسایەتیەکی دەرەوەی یەکێتیش ڕازی بکات بۆ ئەوەی بچنە ناو حیزبەکەی.
حیزبە نوێیەکەی لاهور بە ناوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان-عێراق دەبێت. باڵکێش زانیویەتی کە یەکێتی لەبەر ئەو حیزبە داوای لە پارتی کردووە تەمەنی پەرلەمان درێژ بکرێتەوە، ترسی ئەوەی هەیە دەنگی یەکێتی ببات.
باڵکێش زانیویەتی، ئێستا لاهور و کەسە نزیکەکانی سەرقاڵی ئامادەکارین و لاهور پەیوەندی بەو کەسایەتیە دیارانەوە دەکات کە لە دەرەوەی حیزبەکانن بۆ ئەوەی بچنە ناو حیزبەکەیەوە کە بڕیارە ڕای بگەیەنێت.
هەر بەپێی زانیاریەکان، دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، لاهور جەنگیش ڕاگەیاندنی حیزبەکەی دوا دەخات.