پۆلیسی تایلەند رایگەیاند، ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیس کە بە دەمانچە و چەقۆی پێ بووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هێرشی کردووەتە سەر داینگەک لە باکوری رۆژهەڵاتی تایلەند و لانیکەم 34 کەسی کوشتووە کە منداڵیشیان تێدایە.
هێرشبەرەکە نزیکەی کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ تەقەی لە سەنتەری چاودێری منداڵان لە پارێزگای نۆنگ بوا لام فو کردووە.
وتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی تایلەند دەڵێت: “ژمارەی کوژراوانی رووداوەکە… لانیکەم 30 کەسە”.
پۆلیس ناسنامەی چەکدارەکەی بە ناوی پەنیا خەمراب ڕاگەیاندووە، کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
لەنێو کوژراوەکاندا 23 منداڵ هەبوون کە تەمەنیان دوو بۆ سێ ساڵ بووە.
ئەو کوشتنە بە کۆمەڵە دوای کەمتر لە مانگێک دێت کە ئەفسەرێکی سوپا لە بنکەیەکی مەشقی سەربازی لە بانکۆکی پایتەخت تەقەی لە دوو سەربازی دیکە کرد و گیانیان لە دەستدا.
لە یەکێک لە کوشندەترین ڕووداوەکانی وڵاتەکەدا لە ساڵی ڕابردوودا، سەربازێک لە هێرشێکدا 29 کەسی کوشت و پێش ئەوەی لە لایەن کۆماندۆکانەوە تەقەی لێبکرێت، دەیان کەسی دیکەی بریندار کرد.