بەرەی تورکمانی لەبارەی کۆبونەوەیان لەگەڵ هاکان فیدان ڕونکردنەوە دەدات

بەرەی تورکمانی روونکردنەوەیەک لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ هاکان فیدان دەدات و دەڵێ: بەرەی تورکمانی حزبێکی تۆمارکراوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق و هەرێمیش کورسی پەرلەمانی هەیە، ئەوە جگە لەوەی وەزیر و چەند پۆستێکین لە ناوەند و هەولێر هەیە، وەک هەموو هێزەکانی تری عێراق و کورستان بۆمان هەیە پەیوەندی سیاسی لەگەڵ حزب و حکومەتی وڵاتان ببەستین، لەسەر ئەم ئەساسە هاتنی بەڕێز هاکان فیدان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی لە هەولێری پایتەخت، دەچێتە قاڵبی کاری حزبی و پەیوەندی باشی بەرەی تورکمانی لەگەڵ تورکیای دراوسێ

لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەشڵێ: کۆبوونەوەکەش بەئاشکرا و لەشوێنی کۆبوونەوەکانی بەرەی تورکمانی بووە، کە لەگەڵ زۆربەی حزبەکانی هەرێم لەو شوێنە کۆبوونەوەمان کردووە

جگە لەوەش، تورکیا وڵاتێکی گرنگی ناوچەکەیە، پێگەی بەهێزە لە هەرێم و عێراق، دراوسێکی باش بووە بۆ هەرێم لە ساتە ناخۆشەکاندا، ناکرێت هاتنی هەر شاندێکی تورکیا بۆلای بەرپرسانی حزبەکانی تر بە ئاسایی ببینرێت و بۆ لای بەرەی تورکمانی بە تاوان و خیانەتی گەورە سەیربکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات: بەدەرفەت دەزانین ئەوە بڵێین ئێمە ڕۆڵەی ئەم هەرێمەین، خۆشی و ناخۆشیەکانمان لەگەڵ هەموو پارتەکان دابەشکردووە، بەرەی تورکمانی و سیاسەتەکەی نەگۆڕە و بڕوای تەواومان بە پێکەوەژیان و کاری هاوبەش هەیە، پابەندین بە دەستوور و یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێم بەتایبەت ئەو خاڵەی باس لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان ڕەت دەکەینەوە.

ئەوانەش کە ڕەخنە لەهاتنی شاندی تورکی بۆ لای بەرەی تورکمانی دەگرن، سەرەتا دەبوا لەخۆیان پرسیبا ئەو کاتەی لە دەسەڵات بوون، چیان بۆ خەلک و سنووری دەسەڵاتی خۆیان ئەنجامداوە جگە لە پشێوی و شەڕی دەروونی و نانەوەی ئاژاوە کە دواجار بەزیان بۆخۆی و خەلک و حزبەکەی کۆتایی هات، وە هەر ئەوانەش بوون ڕۆژانێک پەرۆش بوون بۆ یەک سلاوی ئێمە لەپێناو کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە.

هیمداد صباح بلال سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لەپەرلەمانی کوردستان

ھەواڵی زیاتر