رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت: لە تورکیا پرسێکیان نییە بەناوی “پرسی کورد”.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی حزبەکەی ( ئاکپارتی) لە پەرلەمانی تورکیا وتی: ” لە تورکیا پرسێکمان نییە بەناوی پرسی کورد، لە کابینەکەی مندا دوو هاوڕێ کوردمان هەیە و وەزیرن”.
سەبارەت بە داوای کەمال کڵچدار ئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە، کە گوتبووی پێویستە بە یاسا سەرپۆشی (حیجاب) لە تورکیا ئازاد بکرێت و خەڵک ئازادبێت، ئەردۆغان لە وەڵامدا دەڵێت: “ئەمڕۆ سەرپۆشی لە بەرنامەی کاری تورکیادا نەماوە، ئهوه مافێكی سرووشتییه، بەشێوەیەکی گشتی پێویستە پۆشینی جۆری جلوبەرگ و بە تایبەتیش سەرپۆشی، نەکرێتە بابەتی یاسا و دەستوور”.