ئەمڕۆ سێشەممە 4-10-2022 شاخەوان عەبدوڵا جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند :”ئێستا ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەیوەندی کرد کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دەنگ لەسەر سەرفکردنی پارەی جوتیاران درا بەنرخی پاڵپشت”.
شاخەوان عەبدوڵا وتیشى “رۆژی 25ی مانگ بۆ بیانو برینی هەموو لایەک نوسراوێکمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد و رۆژی 30 مانگی ئەیلولیش لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی قسەم کرد”