تۆمه‌تبارێك لە سلێمانی ده‌ستگیركرا

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌ له‌هاوڵاتییه‌ك كردبو دواتر هه‌ڵاتبوو.

شه‌وی‌ ڕابردو له‌گه‌ڕه‌كی‌ به‌ختیاری‌ شاری‌ سلێمانی‌، تۆمه‌تبارێك كه‌ ماتۆڕسكیلێكی‌ پێبوو، ته‌قه‌ی‌ له‌هاولاَتییه‌ك كردو هه‌ڵات.

ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌سپێكرد.

سه‌ره‌نجام‌و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا ھەمان شەو تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیارییه‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌و ئه‌و چه‌كه‌ی‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێكردبو.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ف، ش، ك) له‌دایكبووی‌ 2001 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

ھەواڵی زیاتر