وەزیری پێشمەرگە دەگۆڕدرێت

دوای ئەوەی هەڕەشەی دەست لەکار کێشانەوەی کرد. رەنگە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەسێکی تر بخاتە شوێنی وەزیری ئێستا پێشمەرگە.

پێشتر میران بەکر، سکرتێری رۆژنامەوانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو “دەستوەردان و لەمپەر لەبەردەم کارەکانی وەزیری پێشمەرگە هەیە و ئەویش وێڕای نیگەرانیی رایگەیاندووە، ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت، دەستلەکار دەکێشێتەوە.”

بەپێی زانیارییەکان، وەزیری پێشمەرگە نیگەرانە لە دەستوەردانی یەکێتی و پارتی لە کارەکانی وەزارەتدا.

باڵکێش زانیویەتی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو کەسی بۆ شوێنگرتنەوە شۆڕش ئیسماعیل کاندید کردووە کە هەریەکە لە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و ڕێباز بێرکۆتین. بەڵام کاندیدی بەهێز شاڵاو کۆسرەتە.

ھەواڵی زیاتر