ئەمڕۆ هەینی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا رای گەیاند سوپای وڵاتەكەی لە ئۆكراینادا تەنها بە سەربازی خانەنشینكراو شەڕ دەكات نەك بە تەواوی هێزی خۆی.
سەرۆكی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند ئەگەر ئۆكراینا هەڕەشە بۆ سەر سوپای وڵاتەكەی دروست بكات، ئەوا بە شێوەیەكی ڕژدتر لە ئێستا رووبەڕوویان دەبنەوە.
لەبارەی ئەگەری كۆبوونەوەشی لەگەڵ ڤلادیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا، سەرۆكی رووسیا گوتی ئامادەیی پێشان دابوو لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراینا كۆبێتەوە، بەڵام سەرۆكی ئۆكراینا نەیویستووە ئەو كۆبوونەوەیە بكرێت. گوتیشی كە سەرۆكی ئۆكراینا نەیەوێت كۆببنەوە، ئەوا كێشەی خۆیەتی.
پوتین هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئامانجی سەرەكیی مۆسكۆ لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی بۆ سەر ئۆكراینا دەستی پێكردووە، ئازاكردنی تەواوی هەرێمی دۆنباسە، لەمبارەیەوە پلانەكانیان پێویستی بە گۆڕانكاری و دەسكاریكردن نییە، بەڵكو دەستەی گشتیی سەربازی بڕیارەكانی خۆی لە كاتی خۆیدا دەدات.
لهبارهی كۆتاییهێنانیش به شهڕی نێوان وڵاتهكهی و ئۆكرایناوە، گوتی نهتهوه یهكگرتووهكان و توركیا و چەند وڵاتی تر بهردهوام ههوڵ دهدهن دۆخهكه ئاسایی بكهنهوه و نێوهندگیری بكهن، بهڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆیهكی راستهوخۆ رووی نەداوە.
باس نیوز