فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری پەنابەرانی عیراقی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەلەمێکی كۆچبه‌ران به 20 كۆچبه‌ره‌وه لە ناوچەی چەشمێ سەر بە شاری ئەزمیر لە تورکیا ژێرئاوکەوتوه.
هیوا خدر، نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری پەنابەرانی عیراقی له توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند “به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی ئەیلولی 2022 بەلەمێکی كۆچبه‌ران لە ناوچەی چەشمێ سەر بە شاری ئەزمیر ژێرئاوکەوت و پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا دوای ئاگادارکردنەوەیان گەیشتە شوێنی رووداوەکە توانیان لە ناو دەریا 11 كۆچبه‌ر رزگاربكه‌ن”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە “سێ كۆچبه‌ریش به مه‌له‌وانی خۆیان گه‌یاندوه‌ته کەنار دەریا، به‌وه‌ش كۆی كۆچبه‌ره رزگاركراوه‌كان گه‌یشتوه‌ته 14 كۆچبه‌ر، له هه‌مانكاتدا ته‌رمی پێنج كۆچبه‌ریش له‌ناو ده‌ریادا ده‌رهێنراون و چاره‌نوسی كۆچبه‌رێكیش نادیاره”.