لەژێر ناونیشانی عێراق نزیک دەبێتەوە لە “لێواری شەڕێکی نێوخۆیی شیعی” گۆڤاری “فۆرین پۆلیسی” ئەمریکی پێی وایە، ململانێی ئەم دواییەی عێراق دەربارەی هەژموونی ئێرانە لە عێراق و ڕکابەری توندی نێوان ئێران و موقتەدا سەدر ئایندەی عێراق دیاری دەکات. ئەو رووداوانەى کە بوون بە هۆکارى دروستکردنى ناسەقامگیرى، بەربەرەکانى جیۆپۆلیتیکی دەرخست لەنێوان ئێران و هەوڵەکانى عێراق بۆ پێکهێنانى حکومەت لە بەغدا.
ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتە ڕوو، توندوتیژیی ئەم دواییە بەپێچەوانەى ئەوانەى رابردووە، راستەخۆ لە لایەن کاریگەریی ئێرانەوە لە عێراق سەری هەڵدا، بەتایبەتیش، عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەستێکی باڵای هەیە وەکوو مەرجەعێکی شیعی لە بەڕێوەبردنى رووداوەکان لە ئێران و ئاڕاستەکردنیان، دەیەوێت کاریگەریی هەبێت لەسەر رووداوەکانی عێراق.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هەوڵی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لایەنگرانی سەدر بەشێوەیەکی باش ملکەچی بیرکردنەوە نەبوویەوە و، شەڕی سەدر لەگەڵ ئێران لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021ەوە بەردەوامی هەیە کە عێراقی دووچاری قەیرانێکی سیاسی کردەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدا، لەچوارچێوەی ڕەتکردنەوەی لەدەستدانی هەژموونی خۆی لە عێراق لە لایەن ئێرانەوە و ڕەتکردنەوەی سەدر بۆ پاشەکشەکردن لە هەڵوێستی دژ بە ئێران، هەردوو سەربازگەی سیاسی لە واقیعدا ڕووبەڕووبووی یەکتر بوونەوە و توندوتیژی لێ کەوتەوە.
ڕاپۆرتەکە لەکۆتاییدا ڕایگەیاند، ڕووداوە توندوتیژییەکانی ئەم دواییە خراپترین ململانێی شیعیی نێوخۆییە لە عێراق لە ماوەی چەند ساڵێکدا، چونکە زۆرینەی شیعە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 بەشێوەیەکی گەورە یەک دەنگ بوون.
kurdistan CT