دوای نزیکەی حەوت مانگ لە پێشڕەوی کرد، سوپای ڕووسیا لە ئۆکراینا توشی شکست بوو.
ئەمڕۆ شەمە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ھێزەکانی لە دوو ناوچەی خارکیڤ دەکشێنێتەوە. ئەمە دوای ئەوە دێت کە سوپای ئۆکراینا سەرکەوتوبوون لە کۆنترۆڵکردنەوەی ھەندێک ناوچە لە خارکیڤ و ڕایگەیاندووە ” 20 کیلۆمەتر چوونەتە ناو قووڵایی خاکی داگیرکراو لەلایەن ڕووسیاوە”
خارکیڤ دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینە و چەند کیلۆمەترێک لە سنووری ڕووسیاوە دوورە.