بەهۆی دۆخی نەخوازراوی عێراقەوە کارەکانی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی عێراق وەستاوە
لیوای مافپەروەر، عەبدولخالق تەلعەت رایگەیاند، سەبارەت بە کێشەی دەست بەکارنەبوونی هەردوو لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عیراقی
چەندین جار بەدواداچوون و کۆبونەوەی گرینگمان ئەنجام داوە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکی حکومەتی عیراق و قرنی عیسا، سەرۆک ئەرکان و د.شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆک پەرلەمانی عیراق و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی عیراقی سەربارەت بە دەستبەکاربوونی دوو لیوا هاوبەشەکان.
ئەوەشی راگەیاند، لەلایەن ئەوانەوە سەرجەم کارەکان لە لایەن حکومەتی عیراقی و وەزارەیی دارایی و لایەنەپەیوەندیدارەکان کارەکان تەواو بووە، بەڵام بەهۆی ئەم دۆخە نەخوازراوەی ئێستای بەغدا، وایکردووە کارەکان بەسستی بڕوات.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئومێدەوارن لە ئایندەیەکی نزیک سەرجەم کارەکان تەواو بکرێ و بچێتە بواری جێبەجێ کردن.