ترەمپ داوای بەشێک لە پارەی تیکتۆک دەکات

رایدەگەیێنێت، حکومەتی وڵاتەکەی دەبێت رێژەیەکی بەرچاو لە داهاتی فرۆشتنی ئەپڵیکەیشنی تیکتۆکی بەرکەوێت و هەڕەشەی راگرتنی خزمەتگوزارییەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنەیشی کرد ە.

دۆناڵد ترەمپ داوای بەشێک لە پارە و داهاتی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک دەکات و دەڵێ”دەبێ بەشێکی بەرچاو لە داهاتی فرۆشتنی ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک بەر وڵاتەکەی بکەوێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەر تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول مامەڵەی نێوان مایکرۆسۆفت و کۆمپانیای بایتدانسی خاوەنی تیکتۆک یەکلایی نەبێتەوە ئەوان پشکی خۆیان وەردەگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ماوەی چەند هەفتەیەکە لەگەڵ کۆمپانیای بایتدانس لە گفتوگۆدایە بۆ کڕینی تیکتۆک، کە بە گوێرەی زانیارییەکان بڕی 50ملیار دۆلاری بۆ تەرخانکردووە..

ھەواڵی زیاتر