وەزیری سەدر بۆ ئێران: حوشترەکەتان کۆنتڕۆڵ بکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە ساڵح محەمەدی عێراقی، ناسراو به‌ وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در رایگەیاند “با ئێران وشترەکەی لە عێراقدا کۆنتڕۆڵ بکات”.

وەزیرەکەی سەدر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كر‌، “سەرم سوڕ نەما بە هەڵوێستەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بێڕێز و میلیشیا بێڕێزەکانی، کاتێک بە بێڕێزی ڕایدەگەیەنن، بەردەوامن لە بانگهێشتکردنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت و هێشتا خوێنی خۆپیشاندەران به‌ فیشەکی میلیشیاکانیان وشک نەبووەتەوە.”

وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، بە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ڵێ: ئەوان ئایینیان نییە، ئەخلاقیان نییە، کەمێک شەرەفیان نییە.

ھەواڵی زیاتر