مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 8/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی یەکێتیی خواست لە ئەرکەکەیدا لە پێناو پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەموو لایەنەکان بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێم بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستان .

ھەواڵی زیاتر