بکوژەکەی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە ئەمڕۆ لەناو بازاڕی هەولێر کەسێکی کوشت.

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٧-٨-٢٠٢٢)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆڵانی ئارد فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن (٥١) ساڵ، پیشە خاوەن مۆلیدە لەگەڕەکی مامۆستاییانی نوێ کوژراوە، وە بکەری تاوانەکە دوو کەس بوونە بەناوەکانی (س.ڕ) و  (ڕ. ڕ.) هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی دەگەڕێتەوە کە کوژراو دەکاتە کوڕی ئامۆزای بکوژ.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە.

ھەواڵی زیاتر