ئەمڕۆ شەممە ھێزی کۆماندۆی سەر بە یەکێتی کە 12 کەسیان لە بازاڕی دۆلارەکەی سليمانی دەستگیر کرد.
بەپێی زانیارییەکانی، دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ 12 کەس بە تۆمەتی “مامەڵەی ساختە” لەنێو بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆمەتی ساخکردنەوەی چەکی پڕۆژەکان دەستگیر کراون.
دەستگیرکردنی ئەو 12 سەرمایەدار و مامەڵەکارە لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەس و بازارگانانەیە کە لە ماوەکانی رابردوودا دەستگیرکران بە تۆمەتی بازرگانی و داگیرکردنی زەوی و موڵکی حکوومی.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ، پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح رایگەیاند: “بە بەهای سەدان ملیار دینار. بەنهێنی و نادادی لە داهاتی سلێمانی چەکی بانک خەرج کراوە! نابێ چاوپۆشی لەکەس بکرێت، پارەی خەڵکی سلێمانی دەبێت بگەڕێتەوە. چاوپۆشی لە هیچ دەسەڵاتدارێک و براکەی نەکرێت!”.