سەرۆککۆماری چیچان داوا دەکات رووسیا رێگەیان پێبدات هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا تەواوبکەن.
رەمەزان قادیرۆڤ، سەرۆککۆماری چیچان رایگەیاند، داوا لە سەرۆک پوتن دەکەین رێگە بە هێزەکانمان بدات هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی لە ئۆکرانیا ماون کۆتای‌یان پێبهێنین.
قادیرۆڤ جەختیشی کردەوە، “گەر پوتن رێگەمان بدات ئامادەین کیێڤ کۆنترۆڵبکەین”.
ئەمەش لەکاتیکدایە، قادیرۆڤ 16ی ئادار ڤیدیۆیەکی لە نزیک کیێڤ بڵاوکردبوویەوە و بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای دەکرد.
له 24ی شوبات/ فێبرایه‌تی 2022 سوپای رووسیا هێرشیكرده سه‌ر ئۆكرانیا، دواتر ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا چەندین سزای جۆراوجۆریان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند، هەروەها جموجۆڵی بازرگانی له ئۆكرانیا به ته‌واوه‌تی وه‌ستا و به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه كیێڤ نه‌یتوانی به‌نده‌ره‌كانی خۆی بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنێت.