پلەی گەرما دادەبەزێ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌ له‌ ناوچه‌كانی باشوری هه‌رێم ئه‌گه‌ری بونی تۆزێكی كه‌م هه‌یه‌، خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.

 سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان به‌گشتی ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان به‌گشتی ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بونی تۆزێكی سوك، پله‌كانی گه‌رما 1-2 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه‌، له‌كاته‌كانی ئێواره‌شدا ئه‌گه‌ری كه‌مێك چالاك بونی با هه‌یه‌.

ھەواڵی زیاتر