لە باڵاخانەیەكی هەولێر تەرمێك دۆزرایەوە

راگەیەندراوێک لە پۆلیسی هەولێرەوە:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٥-٨-٢٠٢٢)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە نێو بینایەکی هەیکەل لە سەر ڕێگای نیوان (هەولێر-کەرکوک).
دوای ئەوەی تیمێکی لێکۆڵینەوە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان،نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوشتن چوونە شوێنی مەبەست لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەسێک بەناوی (امین ئومێد عبدالکریم)، تەمەن (١٩) ساڵ، لە نێو بیناییەکە گیانی لەدەستداوە.
ناوبراو ماوەی (١٠) ڕۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێ سەروشوێن بووە، بەهۆی تێکچونی شێوەی تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بەهۆکاری ڕاستی گیان لەدەستدانی ناوبراو

ھەواڵی زیاتر