ئیبراهیم تاتڵیساس تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ دەبێت

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، کە ئیبراهیم تاتڵیساس چەند كاتژمێرێك بەر لە ئێستا ویستوویەتی لە بۆدرووم بچێتە دەرەوە، بەڵام لەناكاو تووشى ڕووداوی هاتوچۆ بووە، بەو هۆیەوە بریندارە و جارێ نازانرێت برینەكەی سەختە، یان سووكە، به‌ڵام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌گوترێ كه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ نه‌خۆشخانه‌.

باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، لەناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا كچە بچووكەكەشی لەگەڵدا بووە، نازانرێت ئەو بریندارە یان نا.

باس نیوز

ھەواڵی زیاتر