وەزیری دارایی دەستلەكاركێشاوەی عێراق ئاشكرای كرد بەرپرسە باڵاكانی عێراق ملیاران دۆلاریان لە گەنجینەی دەوڵەت دەرهێناوە.
عەلی عەللاوی ڕایگەیاند كە ساڵانە زیاتر لە 70 ملیار دۆلاری ئەمریكی لە ڕێگەی گومرگەكانی عێراق دەدزرێت.
عەللاوی كە لە كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە 2020/8/16 ئەنجوومەنی وەزیراندا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی وەك وەزیری دارایی پێشكەش كرد و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانیش دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ كرد.
عەلی عەللاوی ئاماژەی بەوەکرد کە تۆڕی نهێنی بەرپرسانی باڵا و سیاسی و كارمەندانی باڵای دەوڵەت بە شێوەی ڕێكخراو گەندەڵی لە عێراق دەكەن و ملیاران دۆلار لە گەنجینەی دەوڵەت دەبەن.