روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

پاش نیوەڕۆی ئیمڕۆ یەکشەمە ١٤/٨/٢٠٢٢ لەکاتێکدا هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەئەرکێکی فەرمیدا و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی هەستان بەدەستگیرکردنی دوو تیرۆریست.
لەکاتی دەستگیرکردنیاندا تیرۆریستەکان هەوڵیاندا خۆیان دەربازبکەن، بەڵام هێزەکانمان لێیان هاتنە دەست و قۆلبەست کران، جێگەی داخە لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان هاوڵاتیەکی شارەکەمان کە لە خێزانێکی دڵسۆز و خەباتگێرن شەهید بوو، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەوپەڕی دڵتەنگی خۆمان و پرسەو ماتەمینی ڕادەگیەنین، داواکارین لە خوای پەروەردگار بە بەهەشتی شاد بکات.
دوا بەدوای ڕووداوەکە دەست بەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و ليکۆڵینەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
١٤/٨/٢٠٢٢

زانیاری زیاتر لە کۆمێنتە

ھەواڵی زیاتر