هێرش کرایە سەر نووسەری کتێبی «ئایەتە شەیتانییەکان»

سەلمان ڕوشدی نووسەرێکی هندییە و لە جیهاندا بە هۆی کتێبی «ئایەتە شەیتانییەکان»ییەوە دەناسرێت. ئایەتوڵا خومەینی لەسەر ئەو کتێبە فەتوای کوشتنی دەرکرد و ئەو فەتوایەش بوو بە هۆی بەناوبانگبوونی سەلمان ڕوشدی و کتێبەکەی.

ناو نیشانی کتێبەکە ئاماژەیە بۆ ئایەتەکانی قورئان و ناوەڕۆکەکەیشی بەرهەمێکی ئەدەبییە.

واشنتۆنپۆست دەڵێت: لە شاری نیۆرک لە کاتی وتارداندا هێرشی کراوەتەسەر و پۆلیس هێرشبەرەکەی دەستگیرکردووە.

لە دوای فەتواکەی خومەینییشەوە، لە ساڵی ١٩٨٩وە کۆماری ئیسلامی ئێران سێ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ ئەو کەسە دیاری کردووە کە سەلمان ڕوشدی بکوژێت.
لە فەتواکەدا ناوبراو بە کافر و سوکایەتی بە پیرۆزییەکان تۆمەتبار کراوە.

ھەواڵی زیاتر