سەرۆك بارزانی و وەزیری پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لهبارهی بەرنامە و رێوشوێنەكانی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگە كۆبوونهوه.
بارهگای بارزانی ئهمڕۆ (چوارشهممه 10ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كرد.
لەو دیدارەدا كە عیسا عوزەیر سوپاسالاری پێشمەرگە، ئامادەی بوو، وەزیری پێشمەرگە ئەنجامەكانی سەردانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بهریتانیا و ئەمەریكا و دیداریان لەگەڵ بەرپرسە سیاسی و سەربازییەكانی ئەو دوو وڵاتەی بە سەرۆك بارزانی راگەیاند.
سەرۆك بارزانی پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بەرنامە و ڕێوشوێنەكانی چاكسازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و، پەیوەست بەوەش ڕێنوێنی و بەرچاوڕوونیی پێویستی خستەڕوو.