کچەکەی کاکە حەمە پۆستێکی باڵای وەرگرت

شەرام محمد حاجی محمود رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 10/8/2022، ئەرکی بەرپرسیارێتی مەکتەبی راگەیاندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانم پێ سپێردرا .

ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی دام و دەزگاکانی پارتمان ،لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی بە ئامادەبونی بەرێز فاتیح ڕەئوف بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەختیار کەریم ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێشوی مەکتەبی راگەیاندن و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن بەرپرسیارێتی مەکتەبی راگەیاندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانم گرتە ئەستۆ .هاوکات لە پرۆسەکدا ڕۆڵی هەڤاڵ بەختیار کەریم بەرز نرخیندرا کە لەماوەی ڕابردوو بە دڵسۆزانە ئەرکی بەرپرسیارتی مەکتەبی راگەیاندنی لەئەستۆدا بو

شەرام محمد حاجی محمود 

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 

بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن

ھەواڵی زیاتر