بەلەمێکی کۆچبەران بە 80 سەرنشینەوە نقووم دەبێت

یەختێکی کۆچبەران کە ٨٠ کۆچبەری تێدا بووە لە دەریای ئیجە وەرگەڕاوە و ٢٩کەسیان رزگارکراون.

شێخ حسێن حمە ساڵح” نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند یەختێکی کۆچبەران کە ٨٠ کۆچبەری تێدا بووە لە ئیجە وەرگەڕاوە و ٢٩یان رزگارکراون و ٥۱ کەسیان بێسەرو شوێنن،

شێخ حسێن وتیشی بەبێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ٥١ کەسەی ژمارەیەکیان کوردن.

تا ئێستا ٢٩ کۆچبەر رزگار کراون کە عێراقی و ئەفغانی و ئێرانین بە پێی وتەی کۆچبەرە رزگار کراوەکان ،

ئاشکراشیکرد، تائێستا تەرمی هیچکام لە سەرنشینەکان نەدۆزراوەتەوە و بەدواداچوونەکانمان بەردەوامن.

نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە ڕاشی گەیاند کە سەفارەتی عێراقی لە وڵاتی یونان ئاگەدار کراوەتەوە لەو ڕووداوە و بەڵام ئەوان هیجی زانیاریەکی فەرمییان بە دەست نەگەیشتوە ،

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەم یەختە پێش دوو رۆژ لە ئانتالیای تورکیاوە بەڕێ کەوتوون بە مەبەستی ئەوەی بگەنە ئیتاڵیا.

ئاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕیگەیاند وێڕای ڕاگەیاندنی هاوخەمیمان بۆ ڕوودانی ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە کە بەسەر کۆچبەرانی نایاسایی کورد و عێراقیدا دێن.

هەروەها وتیشی نوینەرایەتی دەزگای لوتکە لەئیستادا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری زیاترە لەبارەی ئەو کۆچبەرانە لە نێو ئەو یەختەدا بوون. ڕاشیگەیاند کە هاوکار و هەماهەنگی کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەبین.

ھەواڵی زیاتر