هەولێر.. بە نزیكەی یەك ملیار دینار چەند پرۆژەیەک جێبەجێ کران 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار لە سنووری شارەوانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی شەقام تەواوكران كە پرۆژەكان كاریگەری باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەنگوزاری لەو شوێنانەدا هەیە.

لەوانە (پرۆژەى دروستكردن و قيرتاوكردنى شەقام لە گوندى كەلەكان و قيڕتاوكردنى شەقام لە شارۆچكەی بەحركە لە مزگەوتى سەلاحەددین و گۆڕستانى كومەڵگەى بەحركە لەگەڵ قيڕتاوكردنى گەڕەكى ژين لە بەحركە و قيڕتاوكردنى شەقامە جياكراوەكانى 189ى عەنكاوە) کە بەڕێژەى 100% تەواوکراون.

جێگەى باسە، وێڕای ئەو پرۆژانەش لە ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

ھەواڵی زیاتر