ئاژانسی ناسا و هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکا Space.Force بۆ یەکەمجار ئەم سەگە ڕۆبۆتانە بەکاردەهێنن له پاسەوانی کردنی شوێنە هەستیارەکانی بنکەی هەڵدانی موشەکەکانی ئاسمان و گەشتەکانی ئاسمان لە کێپ کاناڤێراڵ Cape.Canaveral لە فلۆریدا ئەم سەگە ڕۆبۆتانە لەکاتی کارکردنیان بەردەوام دەسوڕێنەوە لە شوێنە هەستیارەکانی ئەو بنکەیە و لە ڕێگەی هەستەوەرەکانی بینین و بیستن و لەرەلەر دەوروبەریان دەبینن و هەست بە دەوروبەریان دەکەن، هەر نیشانەیەکی نامۆ هەبێت لەو ناوە بۆ نمونە مرۆڤێک ببینن کە پێویست نەبێت لەوێ بێت یان خشپەی پێی مرۆڤێک یان تەنێکی جوڵاوەی نامۆ ببینن وەکو سەگ دەنگ دەردەکەن و لەهەمان کاتدا بەرەو لای دەچن و یەکسەر دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تەنە یان دەنگە نامۆیە ڕاستەوخۆ زانیاریەکان دەنێرن بۆ بنکەی چاودێری کردن بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست…
کامیراکان و هەستەوەرەکانی ئەم سەگە ڕۆبۆتە جگە لە بینینی تیشکی بینراو توانای بینینی تیشکە خوار سورەکانیشی هەیە، هەروەها سەرچاوەی ئەو دەنگانەش دەدۆزنەوە کەگوێی مرۆڤ هەستیان پێ ناکات…
لوقمان حەوێز