پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان ، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛


بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا، جەخت لە بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان .

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر