ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، “سوپاسی تێگه‌یشتنی ته‌واوی چین و توێژه‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، بۆ گوێنه‌گرتنیان له بانگه‌واز و فەتوای نابه‌رپرسانه‌ی خه‌ڵكێك بۆ دەستکەوتی دیکە”.
ئەوەشی راگەیاند، “چه‌ند كه‌سێك داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان كردبو، مۆڵه‌ته‌كه‌مان ره‌تكرده‌وه چونكه داواكاریه‌كه‌یان موقنع نه‌بوو، ئێمه له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر له‌خه‌می هاوڵاتیانداین، له‌ڕوی یاساییشه‌وه مۆڵه‌ت نه‌بێت، هێزه ئه‌منیه‌كان له‌پێناو سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان رێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گرنه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له خۆپیشاندان”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “ڕەنگە كاسبكارانی هەولێر پەلاماری خۆپیشاندەرانیان بدایە، بۆیە هێزی ئەمنیمان بڵاوكردەوە”.